لەم سەرنجە خێرایەدا هەوڵ دەدەین وەڵامی پرسیارێکی زۆر سادە بدەینەوە؛ ئایا ئەگەری ئەوەی کە ئێمە ئێستا پەرداخە ئاوێک بخۆینەوە کە پێشتر گەردەکانی ناو ئەو پەرداخە ئاوە لە لەشی مرۆڤەکانی تردا بووبێت چەندە؟ هەوڵ ئەدەین بە بەکارهێنانی داتای زانستی و لێکدانەوەی بیرکاری، لە قەبارەی دابەشبوونی ئاو لەسەر هەسارەی زەوی و بەکارهێنانی لەلایەن مرۆڤەوە ئەجامگیرییەک بکەین. هەرچەندە ئەم ژمارانە لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوە بەدەستهێنراون بەڵام گرنگە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە هەموو ژمارەکان مەزەندەکراون و سەد لەسەد ڕاست نین..
کۆی قەبارەی مەزەندەکراوی ئاو لە زەویدا نزیکەی 1.386 × 10^9 km³ دەبێت.
1 km³ یەکسانە بە 10^15 cm³، کەواتە کۆی قەبارە بە cm³:
هەرcm³ێکی ئاو نزیکەی 3.34 × 10^22 گەردە ئاوی تێدایە.
تێکڕای ئاوی خواردنەوەی ڕۆژانە بۆ هەر کەسێک نزیکەی 2.7 litersە.
بۆ ٨ ملیار کەس:
بۆ دۆزینەوەی ڕێژەی ئەو گەردە ئاوانەی کە لە ئاوی شیریندا ڕۆژانە لەلایەن مرۆڤەوە دەخورێنەوە دەتوانین بڵێین:
ئەم ڕێژەیە مانای ئەوەیە کە نزیکەی یەک لە ملیارێکی هەموو گەردە ئاوە شیرینەکانی زەوی ڕۆژانە دەخورێنەوە و ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
ئێمە دەزانین کە سووڕی ئاو (بەهەڵمبوون، باران و بەفربارین، و جووڵەی ئاوی ژێر زەوی) بە درێژایی کات دەبێتە مایەی تێکەڵبوونی سەرتاسەری کۆی گەردە ئاوەکان. لە ئەنجامدا، تێکڕای گەردە ئاوەکان بە تەواوی بڵاو دەبنەوە و دووبارە بەکاردەهێنرێنەوە.
لەبەرئەوەی گەردە ئاوەکان بە بەردەوامی کۆدەبنەوە و تێکەڵدەبنەوە و هەموو ئەم ئاوەی ئێستا لەسەر زەوی هەیە هەمان ئەو ئاوەیە کە لەسەرەتای شکڵگرتنی هەسارەکەوە بوونی هەبووە، کەواتە بە درێژایی ملیۆنەها ساڵ دووبارە بەکارهێنراونەتەوە. هەرچەندە لەچاو زۆری ژمارەی گەردە ئاوەکاندا بەشداری ڕۆژانەی مرۆڤ کەمە، بەڵام بە لەبەرچاو گرتنی کاریگەری دووبارە بەکارهێنانەوە و خواردنەوەی گەردە ئاوەکان مانای ئەوەیە کە بە تێپەڕبوونی کاتێکی درێژ، تەواوی گەردەکانی ئاوی شیرینی زەوی بە ناو مرۆڤ و هەموو بوونەوەرانی تردا تێپەڕیوە.
کەواتە لەگەڵ خواردنەوەی هەموو پەرداخە ئاوێکدا ئەگەری خواردنەوەی گەردە ئاوێک کە پێشتر بەشێک بووە لە مرۆڤەکانی تر نزیکەی ٩٩.٩٩٪ـە، ئەمەش بەهۆی سووڕی بەردەوامی تەواوی گەردەکانی ئاو. ئێستا توانیمان بە ژمارە پیشانی بدەین کە سیستەمی ئاوی زەوی چەند فراوانە و چۆن هەموو بوونەوەرە زیندووەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی گەردە ئاوەکانەوە بە شێوەیەکی ئاڵۆز پێکەوە بەستراونەتەوە. ڕەنگە لەمەش گرنگتر ئەوە بێت کە ئەو گەردانەی تەواوی جەستەی تۆیان پێکهێناوە لە یەک کاتدا هەمان ئەو گەردانەن کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە جەستەی خۆشەویسترین کەسی تۆدا بوون وە بەهەمان شێوە لە جەستەی ئەو کەسانەدابوون کە تۆ خۆشت ناوێن..
قەبارەکان | ژمارەکان |
---|---|
کۆی قەبارەی ئاوی زەوی | 1.386 × 10^9 km³ |
کۆی گەردە ئاوەکان لە ئاوی زەویدا | 4.63 × 10^46 molecules |
قەبارەی ئاوی شیرین | 13.86 × 10^6 km³ |
کۆی گەردەکان لە ئاوی شیریندا | 4.63 × 10^44 molecules |
بەکارهێنانی ڕۆژانە ئاو بۆ هەر کەسێک | 2.7 liters |
گەردە ئاوی بەکارهاتوو ڕۆژانە بۆ هەر کەسێک | 9.02 × 10^25 molecules |
کۆی گەردە ئاوی بەکارهاتوو لە جیهاندا | 7.22 × 10^35 molecules |
ڕێژەی گەردە ئاوی دەرکراو لە ئاوی شیریندا | 1.56 × 10^-9 |